مارتا كۆستیوكی ئۆكرانی گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئه‌بوزه‌بی

 له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئه‌بوزه‌بی له‌ ئاستی خانمان، كچه‌ یاریزانی ئۆكرانی مارتا كۆستیوكی پۆلێنكراوی نه‌وه‌دونۆیه‌مینی ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ سارا سۆریبێسی ئیسپانی و پۆلێنكراوی شه‌ستوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و خۆی گه‌یاندی قۆناغی پێش كۆتایی.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش سفر شه‌ش، شه‌ش یه‌ك، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، كۆستیوك یاری له‌گه‌ڵ ڤێرۆنیكا كودێر مێتۆڤای ڕوسی و پۆلێنكراوی چلوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌كات كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئێلینا سڤیتۆلینای ئۆكرانی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش پێنج حه‌وت، شه‌ش سێ، حه‌وت شه‌ش بوو.