به‌هۆی تووشبوونی چه‌ند یاریزانێكی مه‌یامی به‌كۆڕۆنا یاری نێوان هه‌ردوو تیپی بۆستن سێلتیكس و مه‌یامی هیت دواخرا

له‌ خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا

 له‌ خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاروابوو، یاری نێوان هه‌ردوو تیپی بۆستن سێلتیكس و مه‌یامی هیت به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی تووشبوونی چه‌ند یاریزانێكی مه‌یامی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، یاریه‌كه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخرا.
 سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی یاریه‌كه، تووشبوونی ئاڤری برادلی یاریزانی مه‌یامی هیت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌ندرا، بۆیه‌ یاریزانه‌كه‌ له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌و كه‌ره‌نتین كرا.
 هاوكات كۆمه‌ڵێ یاریزانی دیكه‌ی هه‌مان تیپ به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ برادلی ئه‌وانیش كه‌رنتین كران، له‌و لاشه‌وه‌ چه‌ند یاریزانێكی بۆستن به‌هۆی پێكان و تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ تیپه‌كه‌یان دبڕابوون، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌رپرسانی خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ ناچاری یاریه‌كه‌یان بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخست.