ده‌یلی میلی بریتانی : ئه‌مساڵ شه‌و و رۆژ 24 كاتژمێر نابێت

پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ كورترین ساڵ بێت له‌ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا،چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ شه‌وو رۆژێك كه‌متر بێت له‌ 24 كاتژمێر.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ده‌یلی میلی بریتانی، له‌ئێستادا كات زۆر به‌خێرایی ده‌ڕوات كه‌ ماوه‌ی 50 ساڵه‌ ئه‌مه‌ رووی نه‌داوه‌،چونكه‌ ئێستا خوولانه‌وه‌ی گۆی زه‌وی له‌هه‌موو كاتێكدا خێراتره‌،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات درێژایی شه‌و و رۆژێك كه‌متر بێت له‌ 24 كاتژمێر.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی راسیسكایا گازیتای رووسی كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی بریتانی گواستویه‌تییه‌وه‌، له‌ساڵی رابرددودا 28 جار ژماره‌ی پێوانه‌یی بۆ كورترین رۆژی گه‌ردوونی تۆماركراوه‌ و كورترین رۆژیش له‌ 5ی ته‌مموزی 2020 بووه‌،له‌وكاته‌ی زه‌وی خوولانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی له‌1.0516 میللی چركه‌دا تۆماركردووه‌.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ش واده‌كات كه‌ ئه‌مساڵیش دۆخه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت و جیاوازییه‌كه‌ش له‌نێوان كاتی گه‌ردوونی گۆڕاو كاتی زه‌ریی سه‌قامگیر ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی زانایان، هۆكاره‌كه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی ده‌ریاكانه‌، كه‌وا ده‌كات دووباره‌ ته‌نه‌كان بۆ خوولانه‌وه‌ی گه‌ردوون به‌شێوه‌یه‌كی خێرا دابه‌ش ببنه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار