ڤیدیۆ.. دوای 50 ساڵ له‌ناوچه‌یه‌كی سعوودیه‌ به‌فرباری

دوای 50 ساڵ له‌ناوچه‌ی عه‌سیر،باشووری رۆژئاوای سعوودیه‌ به‌دیاریكراوی له‌ پارێزگای بلسه‌مه‌ر، به‌فری باری و دیمه‌نێكی جوانی سرووشیی به‌ناوچه‌كه‌ به‌خشی.

له‌مباریه‌وه‌وه‌ سه‌میر ئه‌سمه‌ری، شاره‌زای بواری كه‌شناسی به‌ عه‌ره‌بییه‌ نێتی راگه‌یاندووه‌ كه‌ باكووری پارێزگای بلسه‌مه‌ر دوێنی دووشه‌ممه‌ به‌فر بارینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و پله‌كانی گه‌رما گه‌یشته‌ سفر و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش 50 ساڵه‌ رووی نه‌داوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ رۆژانه‌ باران بارین له‌ بلسه‌مه‌ر به‌رده‌وامه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار