ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق : به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كورتهێنانی بوودجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت،كورتهێنانی نێو بوودجه‌ له‌ماوه‌كانی داهاتووی ئه‌مساڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ناجی سه‌عیدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكیدا به‌ ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقی راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت،كورتهێنانی نێو بوودجه‌ی گشتی فیدراڵی كه‌مده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، گۆڕانكاری له‌ تێكڕای نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌ پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی ئێستا 2021 دا ناكه‌ین.

ناجی سه‌عیدی گوتیشی: ئامانج له‌م كاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌،چونكه‌ ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ كورتهێنان له‌ماوه‌كانی داهاتووی ئه‌مساڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ عێراق له‌نێو پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ نرخی نه‌وتی 42 دۆلار داناوه‌و له‌ئێستاشدا نرخی نه‌وت له‌سه‌رووی 55 دۆلاره‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار