له كۆرێك دا هونه‌رمه‌ند"رۆستم ئاغاله "دوو ئه‌لبومی كتێبی خۆی بڵاوكرده‌وه
11/1/2021 - 10:34
له‌شاری هه‌ولێر له كۆڕێك دا ، كه بۆ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار رۆستم ئاغاله، رێكخرابوو هه‌ردوو ئه‌لبومه كتێبی خۆی به‌ناوی ( ئێمهكاكهیین و نیگاره‌كانی شاماران و من ناوم ئاغاله‌یه ) بۆئاماده‌بوان شیكرده‌وه .
هه‌ر له كۆره‌كه‌دا شاعیر به‌هات قه‌ره‌داغی،چه‌ند پارچه شیعرێكی خوێنده‌وه، وه هونه‌رمه‌ند كامه‌رانی ساز ژه‌ن پارچه ئاوازێكی پێشكه‌ش كرد .
له كۆتایی كۆڕه‌كه دا ، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار رۆستم ئاغاله، به واژۆی خۆی هه‌ردوو ئه‌لبوومه كتێبه‌كه‌ی پێشكش به ئاماده‌بووان كرد.