هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت


هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 17 ى 1 ى 2021 ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات.

دابه‌شكردنی مووچه‌كه‌ش به‌لێبڕینی21%  ده‌بێت و بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كانیش 50% ده‌بێت .

له‌رۆژانی داهاتووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 بڵاو ده‌كاته‌وه‌.