نیوه‌ی هاووڵاتییه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كانی ئیسرائیل به‌ ڤاكسینی دژه‌ كۆڕۆنا كوتران

تا ئێستا نزیکەی یه‌ك میلیون و 900 هەزار کەس لە ئیسرائیل کوتراوون و ئامانجی حکومەت ئەوەیە تا کۆتایی مانگی ئازار تەواوی دانیشتووان لە سەروی 16 ساڵەوە بکوتێت .

سه‌رۆک وەزیران و وەزیری تە ندروستی یه کەم کەس بوون کە بڤاکسینی کۆرۆنا کوتان .

یۆلی ئێدلێستین وەزیری تەندروستی ئیسرائیل لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی  تویتەردا ڕایگەیاند، کە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکەی کە نزیکەی 1,9 ملیۆن کەس بوون، کوتراون و یەکەم دەرمانی کوتانەکەیان وەرگرتبوو ئێدێڵستین ئەوەشی زیاد کرد، کە کارمەندانی پزیشکی سبەینێ دووشەممە 11ی کانوونی دووەم دەست پێ دەکەن تا کۆتایی مانگی ئازار حکومەتی ئیسرائیل پلانی هەیە بۆ کوتانی تەواوی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کە لەسەروو 16 سال.

شایه‌نی باسه‌ ئیسرائیل ژمارەی دانیشتوانی 9 ملیۆن و 200 هەزار کەس دەبێت. سەرەڕای رێساکانی کۆرۆناڤایرۆس و داخستنی، ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بە بەرزی ماونەتەوە تا شئێستا 3645 هاوڵاتی ئیسرائیلی بەهۆی کۆڤید-19 گیانیان لەدەستداوە.