شەپۆڵێکی به‌هێزی به‌فر و باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

فازڵ ئیبڕاهیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمى کوردستان به‌ کوردستان تی ڤی ڕاگه‌یاند: پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی پیێنج شەممەوە شەپۆڵێکی بەهێزی باران بارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی لە 21 ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی بەرزی پاڵە پەستۆی سێبیری لە ناوچەکانی هەرێم هیچ بارانێک نەبارى و لەو نێوەندەشدا دڵە ڕاوکێ لای برا جوتیارەکان درووست ببوو کە ترسی ئەوەیان دەکرد ئەمساڵ ببێتە ووشکە ساڵی.

هاوکات وەک هەواڵێکی دڵخۆشکەر فازڵ ئیبڕاهیم ڕایگەیاند: لە پێنج شەممەوە شەپۆڵی باران پێشبینی بۆ دەکرێت و چاوەڕێ دەکرێت لە ناوچە شاخاویەکانیش بەفر ببارێت.

گوتیشی چاوەڕێ دەکرێت ئەو شەپۆڵە بارانه‌ چەند ڕۆژێک بەردەوامی هەبێت کە کاریگەری زیادبوونی ئاو درووست دەکات و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە،

ئا/ فەرمان عەلی