په‌رله‌مانتارێك: كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ له‌ بوودجه‌ی 2021 ده‌ست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بردرێت

عه‌لی لامی ،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆده‌نگییه‌ك له‌نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق- دا هه‌یه‌ كه‌ له‌ بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی دارایی 2021 ده‌ست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بردرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، رێككه‌وتوون به‌ده‌ر له‌ مووچه‌ی پله‌ تایبه‌ته‌كان، ده‌ست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بردرێت.

شایانی باسه‌ دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی دارایی 2021 كرد و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.

دانیشتنه‌كه‌ بڕیاربوو كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی، محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر دانیشتنه‌كه‌ی دواخست.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار