ئارسناڵ دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نیوكاسڵ یونایتد گه‌یشته قۆناغی چواره‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را
10/1/2021 - 10:55
یانه‌ی ئارسناڵ گه‌یشته قۆناغی چواره‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، له قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ئارسناڵ به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی میوانی برده‌وه.
له هه‌ردوو گێمی یاسایی یاریه‌كه‌دا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، بۆیه په‌نا برایه به‌ر دوو گێمی زیادكراو و له خوله‌كی چواره‌می گێمی زیادكراوی دووه‌مدا، یاریزان ئێمیل سمیت گۆڵێكی بۆ ئارسناڵ تۆماركرد، پاشان پیێر ئیمریك ئۆبامیانگی گابۆنی و ئه‌ستێره‌ی یانه له‌نده‌نیه‌كه گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی دوازده‌می گێمی زیادكراوی دووه‌م به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش ئارسناڵ كه خاوه‌نی نازناوی وه‌رزی ڕابردووی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رایه، هه‌نگاوه‌كانی بۆ پارێزگاریكردن له نازناوه‌كه‌ی درێژه‌پێداو گه‌یشته قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه.