باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی مامۆستا عەبدوڵڵا عەزيز ئەحمەد رواندزی ده‌کات


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
بەڕێز  پڕۆفيسۆری ياريدەدەر دكتۆر سامان عەبدوڵڵا ئەحمەد ڕەواندزی 

به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی  مامۆستای ئایینی و قازیی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، مامۆستا  عەبدوڵڵا عەزيز ئەحمەد رواندزىیمان پێ گەیشت.
 پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە تێکۆشەرەکەتان  و خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری‌ خه‌متانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی مامۆستا عەبدوڵڵا بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و سەبرتان پێ ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
باره‌گای بارزانی
٩ـی١ـی٢٠٢١