پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە کرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هێنا بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەی یاسای بودجەی 2021

کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی کرد بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 و پڕۆژەکەش ئاڕاستەی لیژنەی دارایی و لیژنە پەیوەندیدارەکان کرا بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرت لەبارەیەوە.