ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای بوددجه‌ی 2021 كۆده‌بێته‌وه
9/1/2021 - 08:23
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بوددجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق، كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه له‌كاتژمێر 5:00ـی ئێواره ،به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بوددجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق ده‌ست پێبكات.
له كارنامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هاتووه كه دانیشتنه‌كه له یه‌ك بڕگه پێكدێت و بریتییه له، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای بوددجه‌ی گشتیی فیدراڵیی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2021 .
