وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ئۆپیك گەیشتنە رێككەوتن
وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ئۆپیك پڵەس گەیشتنە رێككەوتن لەسەر زیادكردنی بڕێكی سنوردار لە بەرهەمهێنانی نەوت و سعودیەش بەشێوەیەكی خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە .
وڵاتانی ئۆپیك پڵەس دوای دوو رۆژ لە كۆبونەوە گەیشتنە رێككەوتن، كە لە مانگی شوبات و ئاداری داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تەنها حهفتاو پینج هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد بكرێت. بەپێی ڕێككەوتنەكەش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كە لە ئێستادا بەبڕی حهوت ملیۆن و دووسهد هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمكراوەتەوە، لەمانگی شوباتدا دەبێتە حهوت ملیۆ و سهدو بیست و پینج هەزار بەرمیل و لەمانگی ئاداریشدا دەبێتە حهوت ملیۆن و پینجا هەزار بەرمیل.
هاوكات عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئاشكرایكرد: لەسەرووی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك پڵەسەوە كەمكراوەتەوە، سعودیە بەشێوەیەكی خۆبەخشانە لەدوو مانگی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە كەم دەكاتەوە.