مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حەسەن ناسر سورچی ده‌كات

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حەسەن ناسر سورچی 

به‌داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و فەرماندە و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ھەڤاڵی تێکۆشەر و دڵسۆزی رێبازی بارزانی و پارتیمان، خوالێخۆشبوو (حەسەن ناسر سورچی)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و خزم و کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.

له‌ خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون.

 

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان