باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ته‌ها تاهیر سلێمان به‌گ خۆشناو ده‌كات

باره‌گای بارزانی له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ته‌ها تاهیر سلێمان به‌گ خۆشناو ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی ته‌ها تاهیر سلێمان به‌گ خۆشناو

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فای شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان(ته‌ها تاهیر سلێمان به‌گ خۆشناو)ناسراو بە (تەها هەرتەلی) مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین. خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت، گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

3ـی1ـی2021