Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:09

گۆڕانکاری له‌ به‌شه‌ خۆراکی مانگانه‌ی هاووڵاتیان ده‌کرێت

کوردستان TV
#8
100%

بڕیارە ئەمساڵ لەگەڵ پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، گۆڕانكاری لە فۆڕمی خۆراكیشدا بكرێت، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیش دەڵێ، پێشنیازكراوە ماددەكانی نێو فۆڕمی خۆراك لە چوار ماددەوە بۆ ھەشت ماددە زیاد بكرێن.

نەوزاد كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، راگەیاند: بە ھۆی نەبوونی یاسای بودجەوە، ساڵی رابردوو كەمتر خۆراكی مانگانە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش كراوە، چونكە كە بودجە نەبوو، تەنیا یەك لەسەر سێی بودجە خەرج دەكرێت، ئەوەش كاریگەری كردە سەر كەمكردنەوەی ماددەكانی خۆراكی مانگانە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت: ئەمساڵ پێشنیاز كراوە ماددەكانی خۆراك لە چوار ماددەوە بۆ ھەشت ماددە زیاد بكرێن و مانگانەش دابەش بكرێت، بەڵام ھێشتا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق پەسەند نەكراوە بۆ ئەوەی جێگیر بكرێت.

نەوزاد كامل روونیشی كردەوە: پارەیەكی زۆر لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەدا بۆ كڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی ھاووڵاتیان دیاری كراوە و ئەگەر ئەوە پەسەند بكرێت، ئەوا بۆ ئەمساڵ دەتوانین خۆراكی زیاتر دابەش بكەین.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.