هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانیا له‌ سه‌رده‌می كۆرونا دا زیاتر له‌ 100 ملیار یورۆیان پاشه‌كه‌وت كردووه‌

تۆمارێکی بێ وێنە لە پاشەکەوتی سامانی هاووڵاتیان تۆمار ده‌كات

سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه‌ دروست بووه‌ ، هێشتا سامانی ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ زیاتر له‌ 7000 ملیار یۆرۆ به‌رزبووبوونه‌ته‌وه‌ ، به‌شێكی به‌رچاویش له‌و زیادكردنه‌ی سامان په‌یوه‌ندی به‌ پاشه‌كه‌وتی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی بانكی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا، پاره‌ی نه‌ختینه‌ی هاووڵاتییان له‌ ساڵی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ 393 ملیار یۆرۆ بۆ 7هه‌زار و 100 ملیار یۆرۆ زیادی كردووه‌.

ئه‌و زیادكردنه‌ 9 , 5 % ی سامانه‌كانی خه‌ڵك له‌ ساڵی 2020 دا به‌ به‌راورد به‌ ساڵی پێشتر به‌هۆی پاشكه‌وتی خه‌ڵك بووه‌ و به‌هۆی ترسی بێكاری و كه‌می به‌كاربردنی به‌هۆی سنوورداركردنی كۆرۆنا بووه‌ .

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا هاتووه‌، له‌ ساڵی 2020دا خه‌ڵك له‌ نێوان 16 بۆ 17 یۆرۆدا پاشه‌كه‌وتده‌كه‌ن له‌ كۆی هه‌ر 100 یۆرۆیه‌ك كه‌ هه‌یانبووه‌، ئه‌مه‌ له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا بێ وێنه‌یه‌.

به‌رزترین پاشه‌كه‌وت تا ئێستا له‌ ساڵی 1991 و 1992 دا 12,9% بووه‌ له‌ ساڵی 2019دا پاشه‌كه‌وت10.9% بووه‌.

  • زیاتر له‌ 100 ملیار دۆلار پاشه‌كه‌وت..

هه‌رچه‌نده‌ بازاڕه‌كانی بۆرسه‌ به‌خێرایی شۆكی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا یان تێپه‌ڕكرد، به‌ڵام خاڵه‌ ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌م بازاڕانه‌ كه‌م به‌شدارییان كردووه‌ له‌ زیادبوونی سامان له‌ ئه‌ڵمانیا.

له‌مباریه‌وه‌ بانكی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، له‌ چاو ساڵی 2019دا، خه‌ڵك زیاتر له‌ 100 ملیار یورۆیان پاشه‌كه‌وت كردووه‌ ئه‌و ده‌رماله‌ پاشه‌كه‌وت و حساباتی ئێستا پارێزراوه‌ و بۆ وه‌به‌رهێنان به‌كارنه‌هێندرا، به‌پێی قسه‌ی بانكه‌كه‌.

شاره‌زایانی ئابووری له‌بانكی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا ،پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌ په‌تایی ڤایرۆسی كۆرۆنا باشتر ببێت ، به‌شی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ( 2021 ) ده‌چێته‌ ناو بازنه‌ی به‌كاربردنی كاڵاو كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاریی و چالاكییه‌ گه‌شتیاری و ڕۆشنبیرییه‌كان .

راپۆرت / چه‌تۆ ساڵح- په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سوید