نرخی به‌رميلێك نه‌وتی خاو گه‌یشته‌ 51 دۆلارو 33 سه‌نت

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 51 دۆلار و 65 سه‌نت

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٥١ دۆلار و ٣٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ ٥١ دۆلار و ٦٥ سه‌نت و به‌ ٥١ دۆلار و ٢٣ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٢٩دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢٠ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٥١ دۆلار و ٣٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ ٤٨ دۆلار و ١٤ سه‌نت فرۆشرا.