به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 51 دۆلار و 12 سه‌نت

نرخه‌كه‌ی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤٣ به‌رزبووه‌ته‌وه‌

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ ٥١ دۆلار و ١٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌،‌ ٥١ دۆلار و ٩٤ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٥٠ دۆلار و ٩٠ سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٤٠وه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤٣ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌ ٥١ دۆلار و ١٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به‌ ٤٧ دۆلار و ٨٧ سه‌نت فرۆشرا.