بانكی ڕافیده‌ین داوا ده‌كات هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی به‌ هه‌زار و 460 دیناری عێراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكرێت

بانکی رافیدەین رایگەیاند، داوا لە سەرجەم لقەکانی بانکەکەیان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکەن بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە هه‌زار و 460 دینار مامەڵەی پێوە بکرێت.

بانکی رافیدەین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دینار، لەسەرجەم لقەکانی بانکەکەیان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی به‌ هەزار و 460 مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەرزبونەوەی بەرچاوی بەهای دۆلار لەدوای ئەوەهات بانکی ناوەندیی عێراق نۆزده‌ی ئەم مانگە بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاریدا بەهای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزێنێت، بەوشێوەیە 100 دۆلاری ئەمریکی بە 145هەزار دینار لەسەر وەزارەتی دارایی دەکەوێت ، 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار لەسەر بانکە بازرگانییەکان و بە 147 هەزار دیناریش لەسەر هاووڵاتییان دەکەوێت.Image removed.