كتێبێك له‌ باره‌ی نووسه‌ری مه‌زنی فه‌ره‌نسا و جیهان " ئێمیل زۆلا" بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ نووسینی ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵایه‌ و  لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیره‌

كتێبی ئێمیل زۆلا نوسه‌رو بیرمه‌ندو چالاكوانێكی مه‌ده‌نی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نساو جیهان بڵاوكرایه‌وه‌

ئه‌م كتێبه‌م له‌ نووسینی ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵایه‌ و  لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیره‌ له‌ باره‌ی نووسه‌ری مه‌زنی فه‌ره‌نسا و جیهان " ئێمیل زۆلا".

نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا باسی ژیانی شه‌خسی و شێوازی نووسین و تێڕوانینی ئێمیل زۆلا بۆ ئه‌ده‌ب به‌ گشتیی و شانۆ و رۆمان و كورته‌ چیرۆك به‌تایبه‌تی ده‌كات. هه‌روه‌ها باسی مه‌زهه‌بی سروشتگه‌رایی ده‌كات كه‌ زۆلا خۆی دامه‌زرێنه‌ریه‌تی، جگه‌له‌وه‌ش باسی  ژیانی رۆژنامه‌وانیی و  تێڕوانینی بۆ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری فه‌ره‌نسی له‌وانه‌ : ڤیكتۆر هۆگۆ، به‌لزاك، ستاندال" له‌هه‌مانكاتیشدا باسی  فكری سیاسی زۆلا له‌ باره‌ی " ئایین، ده‌سه‌ڵات، شه‌ڕه‌نگێزی،كۆمۆنیزم، ئانارشیزم، كاتۆلیزیم" ده‌كات. له‌ به‌شێكیشدا به‌ درێژی باسی كێشه‌ی دریفوس ده‌كات،كه‌ زۆلا  داكۆكی له‌ ئه‌فسه‌رێكی بێتاوانی جووله‌كه‌ی فه‌ره‌نسی ده‌كات،زیاتریش زۆلا به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ جیهاندا ده‌ناسرێت.  له‌ دوابه‌شیشدا نووسه‌ر خوێندنه‌وه‌ی بۆ 10 رۆمانی زۆلا كردووه‌.

كتێبه‌كه‌ له‌ دوتوێی 250 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ مامناوه‌ند پێكهاتووه‌ و له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی سارا بۆ چاپ و په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ چاپكراوه‌

 ژێده‌ر  / ئاوێنه‌