له‌كه‌ركوك حه‌شدی شه‌عبی كوردی به‌‌هێزێكی 120 كه‌سی پێكهێنرا


پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12 ى 12 ى 2020 ، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئەدهەم جومعە بەرپرسی حەشد شەعبی كوردی ڕایگه‌یاند  به‌ئاماده‌بوونى ئه‌بو عیماد نوێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبی ، ئێمە لە گوندی چەخماخە لە سنووری شارۆكەی دووبز پێكهێنانی ئەو هێزەمان ڕاگەیاند ، وتیشی  ئه‌و هێزه‌ له‌ 120 كه‌س پێكهاتووه‌ و  هه‌ر ئه‌و شوێنه‌ش كرا به‌باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌و هێزه‌مان .

له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئەدهەم جومعە بەرپرسی حەشد شەعبی كوردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه‌ لە سەرجەم ناوچە كوردییەكانی ژێر دەستی سوپای عێراق، بارەگای تر دەكەینەوە.