ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبووك ماسنجه‌ر له‌كاركه‌وت
10/12/2020 - 14:41
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبووك ماسنجه‌ر-ی سه‌ر به كۆمپانیای فه‌یسبووك ،تووشی كێشه‌یه‌كی له‌ناكاو هات و به‌هۆیه‌وه نامه گۆڕینه‌وه‌ی نێوان به‌كارهێنه‌ران وه‌ستا.
له‌مباریه‌وه پێگه‌ی داون دیتكتۆر-ی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه كه به‌هه‌زران له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبووك ماسنجه‌ر ناتوانن ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه به‌كار بهێنن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار