هاوپەیمان مۆڵگەی چەکدارانی داعشیان بۆردومان كرد

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێنج مۆڵگەی چەکدارانی (داعش)یان لە چیاکانی مەکحول بۆمباران کرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: بە فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە زنجیرە چیاکانی مەکحول لە پارێزگای سەلاحەددین، بنكه‌و باره‌گای چەکدارانی داعشیان بۆمبارانكردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، گورزەکە بووە هۆی وێرانکردنی پێنج مۆڵگەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.