به‌غداو هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021‌ گەیشتنە ڕێككه‌وتن


‌وەفدى حکومەتى هەرێمی كوردستان لە بەغدا گەڕانەوە، سەرچاوەیەکیش رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغدا رێککەوتنیان لەبارەى بودجەى ساڵى (2021)ى عێراق و پشکى هەرێم لە بودجەکەدا کردوە.


ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراق ڕایگەیاند: شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عیراق رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەمان ئەو رێککەوتنەی پێشوو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و مستەفا کازمی بخرێتە نێو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 و دوای رێککەوتنەکە شاندەکە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.
 
بەپێی ئەو رێککەوتنەی پێشوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان رادەستی بەغدا دەکات.

به‌پێی زانیارییه‌كان حكومه‌تی عیراق پێشنیازەکانی داوە بە شاندەکەی هه‌رێم  كه‌ پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتی عیراق %12.67 دەبێیت، لەبەرامبەردا ھەرێمی کوردستان رۆژانه‌ 250 ھەزار بەرمیل نه‌وت رادەستی سۆمۆ بکات. کۆی داھاتی خاڵە سنوورییه‌کان و داھاتی ناوخۆش بگێڕێتەوە بۆ عیراق.

له‌ به‌رامبه‌ردا شاندەکە پێشنیازەکانیان گەڕاندوه‌تەوە ھەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت دوای تاووتوێکردنی پێشنیازەکانی عیراق، شاندێکی دیکەی ھەرێم بگەڕینەوە بەغدا، پێش ئەوەی بودجە بگاتە ئاستی دەنگدان له‌  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.