مەسرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2 ى 12 ى 2020  لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی  مووچە دەکەین.

 له‌ئێستادا كه‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، مەسرور بارزانی ڕایگه‌یاند كه‌   لەم ڕۆژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق  مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن.

 

سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌ ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر  پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە .


مه‌سرور بارزانی وتیشی بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە مووچە دابەشکردن دەکرێت.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز