خه‌بات.. منداڵێكی دوو ساڵان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ئۆتۆمبێلێك خۆی پیادا ده‌كێشێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات
2/12/2020 - 20:50
له قه‌زای خه‌بات منداڵێكی دوو ساڵان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ئۆتۆمبێلێك خۆی پیادا ده‌كێشێت و دواتر ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌دات .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه لە قەزای خەبات منداڵێكی دوو ساڵان به ناوی (گه‌یلان نه‌سیر)، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی خه‌ریكی یاریی كردنبووه، ئۆتۆمبێلێك خۆی پیادا ده‌كێشێت و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی یه‌كه‌ی رووباری ئاراس له بنكه‌ی ته‌ندروستی خه‌بات گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه، دواتر منداڵه‌كه ده‌یگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری هه‌ولێر، هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.