جووتیار عادل: حکوومەتی هەرێم بەوردی چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکات
1/12/2020 - 18:33
د. جووتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا باسی لە دوایین پێشهاتەکانی رێککەوتنی شنگال له نێوان ههرێم و بەغدا کرد.
د. جووتیار عادل جەختی لەوەکردەوە کە حکوومەتی هەرێم بەوردی چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە دەکات و رایگەیاند: ئەرکی بەغدایە، پەکەکە و تەواوی هێزەکانی سەر بەو رێکخراوە لە شنگال بکاتەدەر.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی هەڵوێستی هەولێر لەم بارەیەوە گوتی: حکوومەتی هەرێم پابەندە بە رێکەوتننامەی شنگال.
ئەمڕۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی بڵاوکردەوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پلانی نیشتەجێکردنی هێزە عێراقییەکان لە شنگال.