18 ملیار دیناری دیكه بۆ ته‌واوكرنی پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ ته‌رخان ده‌كرێت
29/11/2020 - 12:30
به بڕیاری مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 18ملیار دیناری دیكه بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ ته‌رخانده‌كرێت .
پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ یه‌كێكه له پڕۆژه گه‌وره‌كانی پارێزگای دهۆك و بۆ دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یه و به درێژایی 42 كم گونده‌كان و دانیشتووانی قه‌زاكه لێی سوودمه‌ند ده‌بن .
شایانی باسه پێشتر پڕۆژه‌كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی وه‌ستابوو و 65%ی ته‌واوكراوه و بڕیاره له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2021 بكه‌وێته كار .