وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان موڵكێكی حكومه‌ت له‌هه‌ولێر ده‌فرۆشێت


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری  هه‌رێمی كوردستان، موڵكێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر ده‌فرۆشێت، كه‌ شوێنی یانه‌ی ئاوێزه‌ی خێزانییه‌ به‌ پێكهاته‌كانییه‌وه‌، رووبه‌ره‌كه‌شی حه‌وت هه‌زار و 800 مه‌تره‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند ،  بڕیاره‌ شوێنی یانه‌ی ئاوێزه‌ی خێزانی، به‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه‌، كه‌ موڵكێكی حكومه‌ته‌ و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، كه‌ ده‌كاته‌ 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، بۆ فرۆشتن بخرێته‌ زیادكردنی ئاشكرا.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ ئەوەش بەشێکە لە ھەوڵەکانی حکومەت بۆ فرۆشتنی ھەندێک لە موڵک و زەوییەکانی بۆ دابینکردنی مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.