كەشناسی هه‌رێمی كوردستان: بارانی بەلێزمە و بەفر دەبارێت


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت  ئەمڕۆ ئاسمانی  پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی مامناوەندی و بەلێزمە دەبێت و لە ناوچە سنوورییەكان و لەسەر لوتكەی چیاكان بەفردەبارێت.

 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان سبه‌ی  دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەورددا دەبێت.

1111

شوان عه‌زیز