به‌غدا سێ ملیار دینار بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت
29/11/2020 - 09:33
حکومەتی عێراق بڕی سێ ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵی 2020 ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه كرد
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت كه چەکی پارەکان گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان، هەندێک رێکاریی کارگێریی ماوە کە دەنێردرێنە بانک و هەفتەی ئایندە دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە دەکرێت کە بۆ جووتیاران هاتووەتە هەرێمی کوردستان.