وه‌زیری نه‌وتی عێراق: له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ 50 دۆلار

وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشبینی ده‌كات نرخی نه‌وت له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ (2021) بگاته‌ 50 دۆلار.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی له‌سه‌ر زاری ئیحسان عه‌بدولجه‌بار،وه‌زیری نه‌وتی عێراق گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت (ئۆپێك)ه‌وه‌ ،یارمه‌تی سه‌قامگیری بۆ بازاڕه‌كانی نه‌وت ده‌دات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشبینی ده‌كات كه‌ له‌سه‌ری ساڵی نوێ، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت بگاته‌ 50 دۆلار.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار گوتیشی: عێراق هه‌وڵده‌دات یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی فرۆشتنی پێشوه‌خته‌ له‌ سنووری 48 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌نجام بدات.

شایانی باسه‌ له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌كانی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، وا بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 30-11-2020 كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی نه‌وتی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ئۆپێك به‌ڕێوه‌بچێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار