مەسرور بارزانی: کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیە و دەبێت وریای خۆمان بین

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە

ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: ڤایرۆسی  کۆڤید-19 هێشتا هەڕەشەیە و دەبێت وریای خۆمان بین، تکایە ماسک ببەستن و پابەندی ڕێنماییەكان بن، تەنها بەپێکەوە بوون دەتوانین بەردەوام بین لە ڕێگری کردنی زیاتربوونی ژمارەی نوێی تووشبووان.

هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئەگەر پابەندی ڕێنماییەكان نەبین، ژیان و تەندروستی هەموو کەسێک دەخەینە مەترسییەوە.