له‌24 بانكی هه‌ولێردا ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌كرێت

دڵنیایی بە خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكانی پارێزگای هەولێر دەدرێت


ئەمڕۆ شەمە 28ـی تشرینی دووەمی 2020  له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت  دڵنیایی دەدەینە خێزانە كەمدەرامەتەكان كە كورتەنامە لە پارێزگای هەولێر بۆ تەواوی ئەو 49 هەزار خێزانە دەچێت كە ناویان لە لایەن تیمەكانی ئێمە وەك كەمدەرامەت تۆمار كراون.

بەڕێوەبەری گشتی  راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ئەو 49 هەزار خێزانە ئاگادار دەكرێنەوە سەردانی كامە بانك بكەن، بەڵام بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت بڕیارمان داوە رۆژانە كورتەنامە بۆ بەشێك لە خێزانەكان بنێرین و هاوكارییەكە لە 24 بانك دابەش بكەین.

باسی لەوەش كردووه‌ پێویستە هەر كەسێك بەخۆی هاوكارییەكەی وەرگرێت و ئەو كەسانەی بە هۆكاری نەخۆشی یان بەساڵاچوویی خۆیان ناتوانن سەردانی بانكەكان بكەن بڕیارێكی تایبەتمان دەبێت بۆ گەیاندنی هاوكارییەكە بە دەستیان.

هاوكارییەكە بڕی 100هەزار دینارە بۆ هەر خێزانێك و 49 هەزار خێزان لە سنووری پارێزگای هەولێر لێی سوودمەند دەبن.

ئەم هاوكارییە لە چوارچێوەی هاوكاری گشتی حكوومەتە بەسەر 140 هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستان

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز