نرخی زێڕ بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی

له‌ده‌ستپێكی ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌دا



ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 28 ى 11 ى 2020  له‌ده‌ستپێكی ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌دا  نرخی زێڕ بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی
 
 له‌راگه‌یاندراوێكدا لقی هەولێری سەندیكای زەڕەنگەرانی كوردستان نرخی زێڕی بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە بڵاو كردووه‌ته‌وه‌:
 یەك ئۆنسە كە 31.1 گرام زێڕە بە هەزار و 787 دۆلارە، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 360 هەزار دینارە، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 330 هەزار دینارە، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 317 هەزار دینارە، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 269 هەزار دینارە.

دابه‌زینی نرخی زێڕ له‌م كاتانه‌دا بۆ به‌رده‌ستبونی ڤاكسیۆنی كۆڕۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌وڵاتی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ بۆ جیهانیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ڤاكسین به‌رده‌سته‌ 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز