رووحانی: ئێران رووبه‌رووی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆته‌وه‌

سەرۆكی ئێران رایگه‌یاند: ئێران دەتوانێت پێداویستیەكانی ناوچەكەو تەنانەت جیهانیش لە هەندێك بواردا دابین بكات.

حەسەن رووحانی سەرۆكی ئێران لەمیانەی كردنەوەی پرۆژەیەكی نەوتی وڵاتەكەیدا رایگەیاند: ئابووری ئێران گەورەو بەهێزەو لەناوچەكەشدا هیچ وڵاتێك نییە هێندەی وڵاتەكەیان بەهێزبێت ئەویش بە ئاماژەدان بەو سزا نێودەوڵەتیانەی لەسەریەتی و توانای خۆراگرتنی لەبەردەمیاندا.

حەسەن رووحانی وتیشی: ئێستا ئێمە سێ پرۆژەی نەوتی نوێ‌ بەبەهای سیی هەزار ملیار تمەن دەكەینەوە  لەكاتێكدا نەیارانی وڵاتەكەیان دەیانەوێت لەرێگەی سزاكانیانەوە وڵاتەكانیان پەراوێزبخەن و لە داهاتووی خۆیان بێ‌ هیوایان بكەن.

ئاشكراشیكرد ئێران توانایەكی بێ‌ وێنەو لە رادەبەدەری هەیە لە توانای بەرگەگرتنی سزا ئابوورییەكان و ئێستاش وڵاتەكەیان بەوتوانا گەورەیەی هەیەتی دەتوانێت پێداویستیەكانی ناوچەكەو تەنانەت جیهانیش لە هەندێك باردا دابین بكات بە هەرزانترین نرخ و ئاسانترین رێگا.