کەشناسی هەرێم: لەهەولێر و دهۆک بەفر دەبارێت

له‌سلێمانی و كه‌ركوكیش باران ده‌بێت


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی ڕاگه‌یاند 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ئەمڕۆ پێنج شەممە 26 ى 11 ى 2020  لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك بەفر ده‌بارێت و لە ناو شاریشدا باران ده‌بێت

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لەهه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و کەرکوکیش باران ناوبەناو باران ده‌بارێت

کەشناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ سبه‌ی هه‌ینی  بارانبارین کەم دەبێتەوە و لەهەندێک ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش  نمە نمە باران دەبارێت.

1111

شوان عه‌زیز