سەبارەت بەگیان لەدەستدانی جووتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە خانه‌واده‌كه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن


خانەوادەی ئازاد محەمەد جوتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە رەتیدەكەنەوە ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدابێت و رایده‌گه‌یه‌نن ناوبراو ته‌ندروستی باشه‌ 

خانەوادەی ئازاد محەمەد لەڕوونكردنەوەیەكدا  بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ كۆمەڵێك پەیج و ئەكاونتی نا بەرپرس هەواڵێكی چەواشەكاریان بڵاوكردوەتەوە لەسەر ئازاد محەمەد گوایە كۆچی دوایی كردووە، لێرەوە رایدەگەیەنن كە ئەو هەواڵە دورە لەڕاستیەوە و تەندروستیشی زۆر باشە.

ئازاد محەمەد خەڵكی پارێزگای هەڵەبجەیە و لەچەند ساڵی رابردوو توانیویەتی بەبەرهەمە كشتوكاڵییەكانی ناوبانگ پەیدا بكات و نازناوی جوتیارە نموونەییەكەی وەرگرتووە.