عێراق.. 55 تووشبووى دیکەى کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌  كۆرۆنای  بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25/11/2020 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگه‌یاند: دوو ھەزار و  438  كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 55 تووشبووش  بەھۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

تەندروستی عێراق رایگه‌یاندووه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا دوو ھەزار و 270 كه‌سی تووشبووش چاكبوونەتەوە.