داعش هێرشی كرده سه‌ر ماڵی به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقی و كوژراو و بریندار هه‌یه
25/11/2020 - 00:59
شانه‌ی ئه‌منی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ماڵى "عه‌قید به‌هلول" ئه‌فسه‌ری هێزه عێراقییه‌كان له گوندی "ئەلموزاریع"ى سه‌ر به شاره‌دێی یەسرب.
ڕاشیگه‌یاندووه: له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌سێك كوژراوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.