ئه‌مریكا بۆ هۆشداریدان به‌ ئێران دوو بۆمبهاوێژی b52ی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه‌

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ،وه‌ك هۆشداریدان به‌ ئێران و ده‌رخستنی توانا سه‌ربازییه‌كانی بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی له‌ هه‌ر شوێنێكی جیهاندا، دوو بۆمبهاوێژی b52ی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ له‌ 21ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستی پێكردووه‌و به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌وتۆته‌ رێ.

هاوكات مایكڵ بێڵ له‌ پێگه‌ی فۆربس پێیوایه‌ كه‌ ئه‌مریكا په‌یامێكی هۆشداری داوه‌ته‌ ئێران كه‌ ئه‌مه‌یه‌: چه‌كی ئه‌تۆمی دروست مه‌كه‌ن و په‌لاماری هێزه‌كانی ئه‌مریكا مه‌ده‌ن.

شایانی باسه‌ ناوچه‌ی كه‌نداو 11 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی نۆرس داكوتا-ی ئه‌مریكی دووره‌،بۆیه‌ هه‌ردوو بۆمبهاوێژه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر له‌ ئاسمان ماونه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار