دوای نۆ مانگ نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد

گه‌یشته‌ 48 دۆلار و 16 سه‌نت

بازاڕه‌كانی جیهانی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانه‌كراوی بۆ نرخی نه‌وت به‌ خۆیه‌وه‌ بینی كه‌ نۆمانگه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ئاسته‌.

نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت 38 سه‌نت به‌رز بۆوه‌و كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ 0.80 له‌سه‌داو گه‌یشته‌ 48 دۆلار و 16 سه‌نت.

هه‌روه‌ها خاوی ئه‌مریكی (رۆژئاوای تكساس) گه‌یشته‌ 45 دۆلارو 23 سه‌نت.

دوای سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا بازاڕه‌كانی جیهان جووڵه‌ی كردووه‌و پێشبینی ده‌كرێت له‌ ساڵی 2021 نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت بگاته‌ 53 دۆلار.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار