په‌یامی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به بۆنه‌ی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
توندوتیژی دژ به ئافره‌تان وه‌ك پرسێكی مرۆڤایه‌تی – كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی له ههرسهردهمێكدا به فۆرمێكی نوێ خۆی مانیفێست ده‌كات، ساڵانه ئه‌و ئامار و داتایانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوده‌بنه‌وه هۆكارێكن بۆ هه‌ڵوه‌سته‌كردنێكی جدییتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌مه‌لایه‌نه.
توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له پرسی ئافره‌ت به‌خۆیه‌وه گرتووه و ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به میكانیزم و شێوازی تایبه‌ت هه‌وڵی كاڵكردنه‌وه‌ی ده‌درێت. كێشه‌ی توندوتیژی له پرسی ئافره‌تدا له دیدی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان لێكه‌وته‌ی دوو ڕه‌هه‌نده: یه‌كه‌میان: پێگه و ڕۆڵی ئافره‌ت وه‌ك تاكێكی مرۆڤ له ئۆرگانه بچووك و گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی. دووه‌میان: ئه‌و به‌ربه‌ست و ڕێگرییانه‌ی كه له‌ژێر ناو و مۆركی جیاواز ده‌بنه به‌ربه‌ستی ڕێگاكه‌ی و كێشه‌كانی توندوتیژی له ئه‌نجامی ئه‌م به‌ریه‌ك كه‌وتنه‌وه دروست ده‌بن.
ته‌واوی ئاماره‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه زۆرترین ڕێژه‌ی توندوتیژی له‌چوارچێوه‌ی خێزان و به‌تایبه‌تی تر له‌ناو په‌یوه‌ندی هاوسه‌ران و دواتر په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كانی تردان. بۆیه وه‌ك یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ته‌ركیزی سه‌ره‌كیمان له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، سه‌رله‌نوێ پێناسه‌ی خێزان و په‌یوه‌ندییه‌كانی خێزانی و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و مافی ئه‌ندامانی خێزان ده‌بێت. خێزان له‌دیدی یه‌كێتی ئافره‌تان گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگایه. خێزان بنكه‌یه‌كه بۆ پێگه‌یشتووی تاك، په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئارامی و ئامێزێكه بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌ندامانی.
به‌م شێوه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌م دیده‌یه ده‌بێ سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كان پێناسه بكرێن و جێگا به توندوتیژی بگرن. هزرو نه‌ریتی چه‌وت و ناهاوسه‌نگه‌كانی ڕوانگه‌ی پیاوسالاری كه شه‌رعییه‌ت له‌هزری سیسته‌می حوكمدار- و حوكم لێكراو- خاوه‌ندارێتی – موڵك بوون وه‌رده‌گرن ئیتر ناتوانن به‌رامبه‌ر هزر و نه‌ریتی هاوسه‌نگی مرۆڤسالاری كه سه‌رچاوه له بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ وه‌رده‌گرن؛ رابوه‌ستن و به‌كۆتایی دێن. ئه‌مساڵ جیاوازتر له ساڵانی رابردوو، جیهان به‌گشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌تایبه‌تی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه كردنه‌وه به ئه‌زمونێكی نوێی پێكه‌وه‌بوون و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیدا تێپه‌ڕی و وێنایه‌كی نوێی له به‌ریه‌كه‌وتنی ئه‌ندامانی خێزانی بۆ خستینه‌ڕوو كه ده‌بێته ڕێ نیشانده‌ری هه‌نگاوه‌كانی داهاتوومان له تێكۆشانمان بۆ پاراستنی خێزان و ده‌سته‌به‌ركردنی پێگه و مافی ئافره‌ت له‌م چوارچێوه‌یه له هاوكێشه‌یه‌كی هاوسه‌نگانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تر.
تێده‌كۆشین ساڵانی ئاینده كاڵبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی له سیما هه‌ره دیاره‌كان بێت و خێزانی كوردستانی له هه‌موو توندوتیژییه‌ك به‌دوور بێ و پڕ له ئامێزی خۆشه‌ویستی، ئارامی و هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌ندامانی بێت. له‌ڕوویه‌كی تره‌وه هه‌موو به‌رنامه و هێزمان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌تایبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دا چڕ ده‌كه‌ین كه بهشیاندنی پیشه‌یی و هزری و مه‌عریفی ئافره‌تانی كوردستان، به‌شدارییه‌كی هاوسه‌نگانه و كارا له ته‌واوی جومگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه هاوشێوه‌ی پیاو مسۆگه‌ر بێت و هیچ بوارێك له‌سه‌ر بنه‌مای ژن‌بوون بۆ ئافره‌ت قه‌ده‌غه و شه‌رم نه‌بێت. ئافره‌ت له‌بازاڕی كار و ته‌واوی شوێنه گشتییه‌كان ئاماده‌یی و ڕۆڵی كارای خۆی هه‌بێت.
سڵاو له رۆحی پاكی ئافره‌تانی ئازادیخواز و ڕچه‌شكێن سڵاو له ئازادیخواز و ڕچهشكێنانی ئه‌مڕۆ به‌رز و شكۆداربێت مرۆڤسالاری هه‌ردوو نیشتمان ئاوه‌دان: نیشتمانی دایك و نیشتمانی كوردستان.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠