مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆکی پارتی تورکمان ئیللی دەکات


ھەڤاڵ و برای بەڕێز ریاز ساری کەھیە سەرۆکی پارتی تورکمان ئیللی

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان_مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان و كەسوكار و  ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموكراتی كوردستان