مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی ئه‌كره‌م سۆفی ده‌كات


بەهۆی کۆچی دوایی ئەکرەم سۆفی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لەخانه‌واده‌كه‌ی دەکات.

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان:


بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەری هەولێر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان ( ئەکرەم سۆفی)م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت. 
مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان