Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 07:15

دوو وڵاتی ئه‌وروپی کاتی دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنایان راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ئەڵمانیا و ئیسپانیا وەکو یەکەم وڵاتی ئەوروپا کاتی دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنایان ئاشکرا کرد، ئەڵمانیا مانگی داهاتوو و ئیسپانیاش مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوو پێکوتە دابەش دەکات.

یەنز سپان، وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا رایگەیاند مانگی داهاتوو دەست دەکەین بە دابەشکردنی پێکوتەی کۆڤید نۆزده‌ جۆرێک لە گەشبینی هەیە کە پێکوتەی کۆرۆنا لە ئەوروپا رەزامەندی وەردەگرێت، ئەوەش وا دەکات بە خێرایی دەستبکەین بە دابەشکردنی وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا داوا لە هەرێمە فیدراڵییەکان دەکات ناوەندەکانی دابەشکردن و هەڵگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا تاوەکو نێوەڕاستی مانگی داهاتوو ئامادە بکەن.

هاوکات پیدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەست دەکەن بە دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنا، بەرنامەیەکی فراوان هەیە بۆ کوتانی خەڵك و پێشبینی دەکەن لە شەش مانگدا خەڵکێکی زۆر بە پێکوتەی کۆرۆنا بکوترێن، سێزده‌ هەزار بنکەی کوتانی خەڵك دادەنێن، تاوەکو نیوەی ساڵی داهاتوو ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان دەکوترێن.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.