لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 3500 شوێنەوار هەن

وەك قەڵاكانی هەولێر، خانزاد، دێرێ‌، دوین، سارتكە، ئاكرێ‌، ئامێدی، رواندز، شێروانە، بەرزنجە

گەشتوگوزاری شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 3500 شوێنەوار هەن، ژمارەیەك لەم شوێنەوارانە گرنگن بۆ گەشتوگوزار، وەك قەڵاكانی هەولێر، خانزاد، دێرێ‌، دوین، سارتكە، ئاكرێ‌، ئامێدی، رواندز، شێروانە، بەرزنجە.

هەروەها ژمارەیەك هەڵكۆڵدراویش هەن وەك: قسقاپان، خنس، هەڵامتان. لەگەڵ ژمارەیەك پەیكەری هەڵكۆدراو وەك: هەریر، دەربەندی بێلولە، دەربەندی گاور، میرقولی. هەروەها ژمارەیەك ئەشكەوتی شوێنەواری گرنگیش لە كوردستاندا هەن وەك: شانەدەر كە مرۆڤی نیادرتالی تێدا ژیاوە و زیاتر لە 9 ئیسكە پەیكەری لێ‌ دۆزراوەتەوەو مێژووی بۆ 60 هەزار ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە، ئەشكەوتی چوار ئەستون كە پەرستگای ئایینی زەردەشت بووە، گوندك چەند وێنەی هەڵکۆڵدراوی لەسەرە، ئەشكەوتی بەستون و هەودیان، چەمی ڕەزان و هەزارمێرد و زەرزی، كە كەلوپەلی شوێنەواریان لێ‌ دۆزراوتەوە.


مۆزەخانە لە شارەكانی: سلێمانی و هەولێر، دهۆك هەیە و هەزاران پارچەی شوێنەواریان تێدایە و ژیانی كشتوكاڵی 10 هەزار ساڵ بەر لە زایین لە گوندی زویا چەمی و 7 هەزار ساڵ بەر لە زایین لە گوندی چەرمۆ دەستی پێ‌ كردووە. شوێنەوارەكان ئامادەن بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران لە هەموو وەرزەکان.